کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ شتومەکی دونیا بێت بە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە». ولە گێڕانەوەى [البخاري]دا : «کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە».
Explanation
پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.
Benefits
ئەو کردەوانەی مەبەست لێیان نزیکبوونەوەیە لە الله -عز وجل- ئەگەر کەسێک ئەنجامی بدات وەکو خوویەک (عادەتێک) ئەوا ئەو کەسە پاداشت نادرێتەوە ئەگەرچیش شێوازی ئەنجامدانەکەی دروست بێت، دەبێت مەبەست ونیەتی : نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە بەم پەرستنە وداواکردنی پاداشت مەبەستی بێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options

