ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی زەری غیفاریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کەسانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێغەمبەریان ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، دەوڵەمەندەكان پاداشتیان بە دەستهێنا (بە هۆی خێرکردنیان)، نوێژ دەکەن وەکو چۆن ئێمە نوێژ دەکەین، وڕۆژوو دەگرن وەکو چۆن ئێمە ڕۆژوو دەگرین، وئەوان بە پارە زیادەکانیان خێر وچاکە دەکەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک (ووتنی: الحمد لله) خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک (ووتنی: ﻻ إله إﻻ اللە) خێر وچاکەیە، وفەرمان کردن بە چاکە خێر وچاکەیە، ونەهی کردن لە خراپە خێر وچاکەیە، ویەکێک لە ئێوە بچێتە لای خێزانەکەی (جیماع بکات) خێر وچاکەیە»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا یەکێک لە ئێمە شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە (بە چوونە لای خێزانی) خێر وپاداشتی دەستدەکەوێت؟ فەرمووی: «ئەگەر لە حەرامدا شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە؛ ئایا تاوان وخراپەی لەسەر نییە؟ بە هەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایمرکێنێتەوە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە».
Explanation
Benefits
زۆری شێواز وجۆری کردەوە خێر وچاکەکان، وهەموو كردەوەیەك دەگرێتەوە كە مسوڵمان ئەنجامی دەدات بە نیەتێكی چاك ومەبەستێكی باشەوە.
ئاسانی وسادەیی ئاینی ئیسلام، چونکە هەموو مسوڵمانێک دەتوانێت هەندێک کردەوە ئەنجام بدات کە بەهۆیەوە گوێڕایەڵی پەروەردگاری دەبێت ودەیپەرستێت.
نەوەوی دەڵێت: ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شتە ڕێگەپێدراوەكان -حەڵاڵەكان- دەبنە گوێڕایەڵی وپەرستن ئەگەر نیەتی ڕاستگۆی لەگەڵدا بێت، جووتبوون دەبێتە پەرستن ئەگەر نیەتی جێبەجێكردنی مافی هاوسەرەكەی ومامەڵە كردن بێت بە چاكە بەو شێوەیەی الله فەرمانی پێكردووە -سبحانه وتعالی-، یان مەبەستی ئەوە بێت منداڵێكی چاكی هەبێت، یان بۆ پاراستنی داوێنی خۆی وخێزانەكەی بێت وبۆ پاراستنی چاوی هەردووكیان لە سەیركردنی حەرامكراو یان بیركردنەوە لێی یان ئارەزوو پێكردنی، یان مەبەستی تر لە مەبەستە چاكەكان.
هێنانەوەی نمونەكان وپێواندن (چواندن:قیاس)؛ بۆئەوەی بابەتەكە ڕوون بێتەوە وكاریگەری بەهێزتر بێت لەسەر بیسەر.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

