هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».
Explanation
خودایە ئەوەی خەرجی دەكات لە پەرستنەكان و لەسەر منداڵ ومیوانەكانی ولە كارە خێرەكان؛ ئەوا شوێنی بۆ پڕ بكەرەوە بە خێرتر لەوەی خەرجی كردووە، وسامانەكەی بە بەرەكەت بێت.
وئەوی تر دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە لە خەرجكردن ئەوا سامانەكەی بفەوتێت وتیا بچێت؛ چونكە خەرجی نەكرد لەسەر ئەوانەی كە شایستەن پێیان ببەخشرێت.
Benefits
نزاکردنی فریشتەکان بە بەخشینی خێر وبەرەكەت بۆ ئەو ئیماندارە چاکەکارانەى کە دەبەخشن، ونزاکانیان وەڵامدەدرێتەوە.
هاندان بۆ خەرجكردن لە واجبەكان وسوننەتەكان؛ وەكو خەرجی لەسەر خاوخێزان، وخەرجی لەسەر خزمە نزیكەكان، وخەرجی لە دەرگاكانی خێر وچاكەكاری.
ڕوونكردنەوەی فەزڵی ئەو كەسەی خەرجی دەكات لە جۆرە جیاوازەكانی خێر وچاكەدا، وسەرەنجامی ئەوەیە خوای گەورە لە شوێنی بەخشینەكەی خێرتری پێ دەبەخشێتەوە، پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿وَمَا أَنفَقْتُم مِّن شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ﴾ [سبأ: 39] واتە: ﴿وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە﴾.
ئەم نزایە لەسەر ئەوانەیە كە خەرجی واجب ناكەن، بەڵام خەرجیە سوننەتەكان ناگرێتەوە؛ چونكە ئەوەی جێبەجێی نەكات شایستە نییە نزای لەسەر بكرێت.
حەرامێتی ڕەزیلی وچرووکی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

