هاندان بۆ نیعمەت وئاسوودەیی هەتاهەتایی بەهەشت، وترساندن وئاگادارکردنەوە لە سزای دۆزەخی ئازاردەر
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خاوەن زۆرترین نیعمەت دەهێندرێت لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، وپاشان دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار، وهەژارترین کەس دەهێندرێت لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، پێی دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

