لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەفوانی كوڕی موحریزەوە دەڵێت: پیاوێك ووتی بە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: چیت بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە (نەجوا:قسەی نهێنی)؟ ووتی: بیستوومە فەرموویەتی: «لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی، پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا دەزانیت؟»، دەڵێت: بەڵێ، پەروەردگار دەزانم، پەروەردگار دەفەرموێت: «من لە دونیادا تۆم پۆشی وسیترم کردی، وئەمڕۆ لە تۆ خۆش دەبم»، بۆیە کتێبی کردەوە چاکەکانی پێدەدرێت، بەڵام كافر ومونافیقەكان؛ لەپێش هەموو خوڵقێنراوەكان بانگ دەكرێن (دەووترێت): ئەمانە درۆیان كرد بەناوی خوای گەورەوە».
Explanation
ئیماندار لە ڕۆژی قیامەتدا نزیك دەكرێتەوە لە پەروەردگار؛ هەتا پەروەردگار دایدەپۆشێت وسیتری دەكات لە خەڵكی بۆئەوەی نهێنیەكانی نەزانن، وپێی دەفەرموێت:
ئایا ئەو گوناهە وئەوی تر دەزانیت... دانی پێدا دەنێت لەسەر ئەو گوناهانەی لە نێوان خۆی وپەروەردگاری كردوویەتی.
دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگار.
هەتا دەگاتە ئەوەی بەندەی ئیماندار دەترسێت ودادەچڵەكێت، الله -سبحانه وتعالی- پێی دەفەرموێت: من لە دونیادا تۆم داپۆشی وسیترم كردیت، وئەمڕۆ لەو گوناهانەت خۆش دەبم، بۆیە تۆماری كردەوە چاكەكانی پێدەدرێت.
بەڵام كافر ومونافیق لە پێش هەموو خەڵكی بانگ دەكرێن: ئەوانە درۆیان كرد بەناوی پەروەردگاریانەوە، نەفرەتی الله لەسەر ستەمكاران.
Benefits
هاندان بۆ سیتر کردن وداپۆشینی هەڵە وتاوانى ئیماندار ئەوەندەى لە توانادا هەبوو.
هەموو کردەوەکانى بەندەکان خواى گەورە سەرژمێری دەکات، هەرکەسێک خێری بینیەوە ئەوا با سوپاسی خواى گەورە بکات، وهەرکەسێک جگە لە ئەوەى بینی ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بکات، وئەو کەسە لە ژێر ویستی خواى گەورەدایە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: كۆی فەرموودەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تاوانبارە ئیماندارەكان لە ڕۆژی قیامەتدا، دوو جۆرن: یەكەم: ئەوەی تاوانەكەی لەنێوان خۆی وپەروەردگارێتی، فەرموودەكەی ئیبن عومەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەم جۆرە بۆ دوو لق دابەش دەبێت: 1- ئەوەی تاوانەكەی داپۆشراوە لە دونیادا، ئەم كەسە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتیشدا تاوانەكەی دەپۆشێت؛ هەروەكو بەڕوونی ئاماژەی بۆ كراوە. 2- ئەوەی بە ئاشكرا تاوانی كردووە، بە تێگەیشتن لە فەرموودەكە دەردەكەوێت ئەمەیان پێچەوانەی ئەوەی پێشووە. دووەم: ئەوەی تاوانەكانی لەنێوان خۆی وبەندەكانە، ئەم جۆرەیش بەسەر دوو لق دابەش دەبێت: 1- بەشێكیان خراپەكانیان لە چاكەكانیان زیاترە، ئەمانە دەكەونە نێو دۆزەخەوە پاشان بە شەفاعەت دەردەچن. 2- ئەوانەی خراپەكان وچاكەكانیان یەكسانە، ئەمانە ناچنە نێو بەهەشتەوە هەتاوەكو تۆڵەسەندنەوە وماف وەرگرتنەوە لەنێوانیان بەرپا دەكرێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

