ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە، ئەوەی کە دەڵێت بەهەشتە لەڕاستیدا دۆزەخە، ومن ئاگادارتان دەكەمەوە هەروەكو چۆن نوح گەلەکەی ئاگادار كردەوە».
Explanation
چاوێكی كوێرە.
خوای گەورە وایلێكردووە شتانێكی وەكو بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدا بێت، بەپێی بینینی چاو.
بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتەكەی دۆزەخە، ودۆزەخەكەی بەهەشتە، هەركەسێك گوێڕایەڵی بكات دەچێتە بەهەشتەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا ئاگرێكی سوتێنەرە، وئەوەی سەرپێچی بكات دەچێتە دۆزەخەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتێكی پڕ بەنازە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری پێداین سەبارەت بە فیتنە وتاقیكردنەوەكانی هەروەكو چۆن نوح هۆشداری بە قەومەكەی دا.
Benefits
ڕزگاربوون لە فیتنەی دەجال بە ڕاستی ئیمان وهانا بردن بۆ خوای گەورە دەبێت -سبحانه وتعالی-، وپەناگرتن بە ئەو زاتە مەزنە لە فیتنەكەی لە تەحیاتی -تەشەهودی- كۆتایی نوێژ، هەروەها لەبەركردنی دە ئایەتی سەرەتای سورەتی -الكهف-.
بەپەرۆشی وخەمخۆری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، چونکە هێندە بە ووردی سیفەتەکانى دەجالی بۆ مسوڵمانان ڕوونکردوەتەوە کە پێغەمبەرانی پێشووتر بەو شێوەیە ڕوونیان نەکردووەتەوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

