پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی قەتادەوە حاریسی کوڕی ریبعیەوە -رەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەستا لە ناویان، وباسی جیهاد کردنی بۆیان کرد لە پێناو خوای گەورە، وباسی ئەوەی کرد کە باوەڕ وئیمان هێنان بە خوای گەورە لە باشترینی کردەوەکانە، وپیاوێک هەستا و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناوی خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بەڵێ، ئەگەر بکوژرێیت لە پێناو خوای گەورە، کە تۆ ئارامگر بیت وداوای پاداشت لە خوای گەورە بکەیت، وبەرەو جەنگ بچیت وڕا نەکەیت». پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «چیت ووت؟» پیاوەکە ووتی: پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بەڵی، ئەگەر تۆ ئارامگر بیت وداوای پاداشت لە خوای گەورە بکەیت، وبەرەو جەنگ بچیت وڕا نەکەیت، مەگەر قەرز نەبێت، چونکە جبریل -علیه السلام- ئەمەی پێ ووتم».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

