پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە لە كاتی خواردندا جیا ببنەوە؛ وهەركەسێكتان بە تەنها خواردن بخوات؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: هەمووتان پێکەوە کۆ ببنەوە وخواردن بخۆن ولە یەكتر جیا مەبنەوە، وناوى خودا بهێنن لەكاتی خواردندا ئەمیش بە ووتنی: (بسم الله)؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا وتێریش ببن.
Benefits
پەرتەوازەیی وناکۆکی هەمووی شەڕ وخراپە، ویەکڕیزی وکۆبوونەوە هەمووی خێر وچاکە.
هاندان بۆ کۆبوونەوە لەكاتی خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى دەستپێكردنی خواردندا.
سیندی دەڵێت: بەهۆی كۆبوونەوە بەرەكەت دادەبەزێتە نێو ڕزق وڕۆزی، وبەهۆی ناوهێنانی الله -سبحانه وتعالی- (ووتنی: بسم الله) شەیتان ناتوانێت لە خواردنەكە بخوات.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

