هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت»، ئەبو بەکر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باوک ودایکم بە فیدات بن ئەی پێغەمبەری خودا ! هەر کەسێک لەو دەرگایانەوە بانگ بکرێت ئەوا بێ خەم دەبێت وهەرگیز دۆڕاو نابێت»، پاشان ووتی: «ئایا کەس هەیە لە هەموو دەرگاکانەوە بانگ بکرێت؟»، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، هیوادارم تۆ لە ئەوان بیت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

