حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسوودی* نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی (زانستی) پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسوودی* نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا (زانستی) قورئانی پێبەخشی بێت؛ بۆیە دەیخوێنێتەوە بەدرێژایی شەو وڕۆژ، وپیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ ئەویش خەرجی دەکات ودەیبەخشێت بە درێژایی شەو وڕۆژ». *(حەسوودی: لێرەدا -حەسوودی- بە ماناى -الغبطة- دێت، واتا هیوا خواستن بەوەى وەکو کەسێک ئەو شتەت هەبێت بە بێ ئەوەى حەز بکەیت ئەو نیعمەتە لە لای ئەو کەسە نەمێنێت)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

