لە پێناو خواى گەورە گەورە جەنگ بەرپا بکەن، هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بوو بە لای شیوێکدا کە هەندێک ئاوی پاک وسازگاری لێبوو، ئەویش (لە نەفسی خۆیدا) ووتی: ئەگەر لە خەڵکی دوور بکەومەوە ولەم شیوەدا بمێنمەوە (بۆ ماوەیەک)، وئەمە ئەنجام نادەم هەتاوەکو ڕوخسەت لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەرنەگرم؛ بۆیە ئەمەى بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش فەرمووی: «ئەوە ئەنجام مەدە، شوێنی مانەوەى یەکێکتان لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە نوێژکردن لە ماڵەوەدا بۆ حەفتا ساڵ، ئایا حەز ناکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت، وبچنە نێو بەهەشتەوە ؟! لە پێناو خواى گەورە جەنگ بەرپا بکەن (غەزا بکەن)، هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

