کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی كرد بەسەر جلەکانیدا، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنەکەیدا (شوێنی میزەكە لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئوم قەیس کچی میحسەنەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی كرد بەسەر جلەکانیدا، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنەکەیدا (شوێنی میزەكە لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد.
Explanation
Benefits
هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ جوان مامەڵەکردن وسادەیی -بێ فیزی- ونەرمونیان بوون بەرامبەر بە منداڵان، ودڵدانەوەی گەورەکان بە ڕێزگرتن لە منداڵەکانیان و دانانیان لە باوەشدا، وشتی لەو جۆرە.
میزی منداڵی کوڕ پیسە ئەگەرچیش خواردنی نەخواردبێت بەهۆی حەز لێکردنەوە.
کردەوەکەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی دەوترێت (ئاوپرژاندن:نَضْح)، و ئەمە تایبەتە بە منداڵی بچووکی نێر کە هێشتا دەستی بە خواردنی خۆراک نەکردووە، بەڵام بۆ منداڵی مێ؛ پێویستە شوێنەواری میزەكەی بشۆردرێت تەنانەت ئەگەر بچووکیش بێت.
ئەو جلەى یان شوێنەى پاشەڕۆی -پیسایی- منداڵی کوڕی پێوەیە کە شیری دایکی دەخواتەوە؛ دەبێت جلەکە یان شوێنەکە بشۆردرێت وەکو شۆردنیان بەهۆی هەر پیسیەکی تر.
شۆردن دەبێـت کردەوەیەکی زیاتر لەخۆ بگرێت لەگەڵ ئاو پێداکردنی -ئاو پێگەیاندنی-.
باشتر وایە پەلە بکرێـت لە پاککردنەوەى شوێنە پیس بووەکە؛ بۆئەوەى پەلە بکرێت لەنەهێشتنی شتە پیسەکە، و بۆئەوەی لە بیریان نەچێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

