سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی گەیشت لە ڕێگایەکی شاری مەدینەدا ولەکاتێکدا ئەبو هوڕەیڕە تووشی لەشگرانی ببو، ئەبو هوڕەیڕە خۆی لە سەروەرمان شاردەوە، وچوو خۆی شۆرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری سەبارەتی كرد، كاتێك هات؛ فەرمووی: «لە کوێ بوویت ئەی ئەبو هوڕەیڕە؟»، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لەشم گران بوو وحەزم نەکرد لە خزمەتتدا دابنیشم هەتاوەكو خۆم دەشۆم، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت».
Explanation
Benefits
ئیماندار پاكە بە زیندووێتی ومردووێتی.
بەگەورەدانانى کەسانی خاوەن فەزڵ وزانست وچاکەکار، ودانیشتن لەگەڵیان لەسەر جوانترین وباشترین شێواز.
سوننەتە شوێنکەوتووان داوای ڕوخسەت بکەن لە پێشڕەو وگەورە لەکاتی ڕۆیشتنیاندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نکۆڵی کرد لە ئەبی هوڕەیڕە کاتێک ڕۆیشت بەبێ ئەوەى ئەو پێی بزانێت، ئەمەیش ئاماژەیە بۆئەوەى ڕوخسەت وەرگرتن نیشانەی ئەدەب وڕەوشت جوانییە.
ووتنی: (سبحان الله)، لەکاتى سەرسوڕمان وسەرسامبوون بە شتێک.
ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی شتێک بکات کە شەرم دەکرێت لە باسکردنی بەمەرجێک بۆ بەرژەوەندیەکی پێویست بێت.
کافر پیسە، بەڵام پیس بوونێکی ناخی ئەمیش بەهۆی پیسی بیروباوەڕی.
نەوەوی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆ یەكێك لە ڕەوشت وئەدەبە جوانەكان ئەمیش بریتیە لەوەی ئەگەر زانا بینی فێرخوازەكەی شتێكی تێدایە وترسی هەیە لەوەی پێچەوانەی ڕاستی بێت ئەوا پێویستە پرسیاری سەبارەت بكات، وڕاستیەكەی پێ بڵێت، وحوكمەی بۆ ڕوون بكاتەوە، وخودا زاناترە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

