ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».
Explanation
Benefits
ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە هانی خەڵكی دەدات بۆ ئەنجامدانی گوێڕایەڵی وپەرستنەكان؛ بە باسكردنی پاداشت لەسەر ئەنجامدانیان.
هەموو ئەندامێکی مرۆڤ تووشی هەندێک لە تاوان وگوناهەکان دەبێت، بۆیە تاوان وگوناهەکان دەدرێنە پاڵ ئەو ئەندامەی کە تاوانەکەى پێکراوە، وتاوان وگوناهەکان لە هەر ئەندامێکەوە دەردەچن کە تەوبەیان لێکراوە.
دەستنوێژگرتن پاكبوونەوەی هەستپێكراوە، لەو كاتەدا دێتە دی كە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دەشۆردرێت، هەروەها پاكبوونەوەی واتاییە لەو گوناهانەی كە بەو ئەندامانە كراوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

