لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە زەینەبی کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە ترسێکی زۆرەوە هاتە ژوورەوە، وفەرمووی: «لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە»، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەی وپەنجەکەی تەنیشتی، زەینەبی كچی جەحش دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاوچاکان لەنێو ئێمەدان؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو».
Explanation
Benefits
هاندان بۆ نکۆڵی وئینکاری کردن لە خراپەکان وڕێگری لە کردنیان.
مرۆڤەکان تیادەچن بەهۆی زۆری خراپە وتاوان وتەشەنە كردنیان ونكۆڵی نەكردن لێیان؛ ئەگەرچیش پیاوچاکان زۆر بن.
کارەساتەکان تووشی هەموو خەڵکی دەبن؛ چاکەکاران وخراپەکاران، بەڵام لەسەر نیەتەکانیان زیندوو دەکرێنەوە.
لێرەدا بەتایبەتی باسی عەرەبی كرد: (تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە) ؛ چونكە ئەو كاتە زۆرینەی ئەوانەی مسوڵمان بوون ؛ عەرەبەكان بوون.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

