ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت». لە ڕیوایەتەکەی (مسلم)دا: «یەکەم جار بە خۆڵ بیشوات».
Explanation
Benefits
ئەگەر سەگ زمانی دا لە دەوریەک -دەفرێک-، ئەوا دەفرەکە پیس دەبێت، وئەو ئاوەی کە ماوەتەوە بەهەمان شێوە پیس بووە.
پاککردنەوە بە خۆڵ -قوڕ- ودووبارە شۆردنەوەی حەوت جار ؛ ئەمە تایبەتە بە شتێک کە سەگ دەم وزمانى لێدا بێت، بەڵام شتێک میز یان پاشەڕۆ یان هەر پیسیەکی تری سەگی بەسەرەوە بێت ؛ ئەم شێوازە پاككردنەوە نایگرێتەوە.
چۆنیەتی شۆدنی دەوری -دەفر:پەرداخ- بە خۆڵ: ئاو دەکاتە نێو دەفرەكە وخۆڵ دەكات بەسەریدا، پاشان دەفرەكە بەم تێكەڵەیە لە خۆڵ وئاو -قوڕ- دەشوات.
ڕووکەشی فەرموودەکە گشتیە وهەموو سەگەکان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەو سەگانەیشی کە شەریعەت ڕێگەى بە ڕاگرتنیان داوە، وەکو سەگی ڕاوکردن وپاسەوانى وسەگی شوانی.
سابون وڕووەکی ئەشنان جێگاى خۆڵ -قوڕ- ناگرێتەوە بۆ پاککردنەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەق باسی خۆڵی كردووە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

