پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نوێژ کردن لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: چەند پیاوێک شایەتیان بۆ دام ولە هەمووی زیاتر کە شایەتیدانی قبوڵکراوە لە لام عومەرە کە دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نوێژ کردن (نوێژی سونەت) لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتا خۆر ئاوا دەبێت». لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ نوێژێک (نوێژێکی سونەت) لە دوای نوێژی بەیانیەوە ناکرێت هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، وهیچ نوێژێک (نوێژێکی سونەت) لە پاش نوێژی عەسرەوە ناکرێت هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

