پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مینا، ولەوێ چوو بۆ (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة) وبەردە بچووکەکانى تێیدا فڕێدا، وپاشان گەڕایەوە بۆ نێو چادرەکەى لە مینا وقوربانی کرد، وپاشان بانگی سەرتاشێکی کرد وپێی فەرموو: لێرەوە سەرتاشین دەستپێبکە سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد، پاشان لای چەپی، ودوای ئەوە قژەکەى لە نێو خەڵکیدا دابەشکرد
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مینا، ولەوێ چوو بۆ (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة) وبەردە بچووکەکانى تێیدا فڕێدا (هاویشتی)، وپاشان گەڕایەوە بۆ نێو چادرەکەى لە مینا وقوربانی کرد، وپاشان بانگی سەرتاشێکی کرد وپێی فەرموو: «لێرەوە سەرتاشین دەستپێبکە»؛ سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد، پاشان لای چەپی، ودوای ئەوە قژەکەى لە نێو خەڵکیدا دابەشکرد». ولە گێڕانەوەیەکدا: «کاتێک بەردە بچووکانى فڕێدا لە (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة)، وقوربانیەکەى سەربڕی، وسەری تاشی، سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد بۆ سەرتاشەکە (بۆ ئەوەى بیتاشێت)، وبانگی ئەبی تەڵحەی ئەنساڕی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- وقژەکەى پێیدا، ودواى ئەوە ئاماژەی بۆ لای چەپی قژی کرد بۆ سەرتاشەکە (بۆ ئەوەى بیتاشێت)، وقژەکەى دا بە ئەبی تەڵحە وپێی فەرموو: «لە نێو خەڵکیدا دابەشی بکە».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

