ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سابتی کوڕی زەحاکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەیعەتمان داوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژێر دارێکدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی، وئەوەی خۆی بکوژێت بە شتێک ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بەو شتە ئازار وسزا دەدرێتەوە، ونەزر کردن لە سەر کەسێک جێبەجێ نابێت ئەگەر ئەو شتە لە ژێر موڵکی ئەو نەبێت (خاوەنی نەبێت)»، ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەعنەت ونەفرەت کردن لە ئیماندار وەکو کوشتنی وایە»، ولە ریوایەتێکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشەیەکی درۆ بکات، بۆ ئەوەی خۆی پێ هەڵ بنێت وخۆی پێ گەورە وبەرز بکاتەوە، ئەوا خوای گەورە هیچ شتێک بۆ ئەو کەسە زیاد ناکات جگە لە بچووک کردنەوەی نەبێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

