بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت».
Explanation
Benefits
هۆکاری نەهی کردن لە نەزرکردن ئەوەیە: (أنه لا يأتي بخير) واتە: (هیچ خێرێک ناهێنێت)؛ چونکە ناتوانێت هیچ شتێک لە قەزای خواى گەورە ڕەت بکاتەوە، و بۆئەوەى ئەو کەسەی نەزر دەکات وا گومان نەبات ئەو داوایەی کردی جێبەجێ بوو بەهۆی نەزرەکەوە، وخواى گەورە لەوە بەزرتر ودەوڵەمەندترە -سبحانه وتعالى-.
قورتوبی دەڵێت: نمونە لەسەر ئەم نەهی كردنە وەكو ئەوەی بڵێت: ئەگەر خوای گەورە شیفای نەخۆشەكەم بدات ؛ ئەوا لەسەرم بێت ئەو خێرە بكەم، ومەكروهیەت لەوەدایە چونكە ئەنجامدانی چاكەیەك بۆ نزیكبوونەوە لە پەروەردگاری بەستیەوە بە جێبەجێبوونی مەبەستی باسكراو، وادیارە ئەو نیەتی نزیكبوونەوە لە خودا لە دڵیدا نەجووڵایەوە كاتێك ئەم قسەی كرد ؛ بەڵكو ڕێبازی گۆڕینەوەی بە بەرامبەری گرتەبەر، ئەوەی ڕوونی دەكاتەوە: ئەگەر نەخۆشەكەی شیفای پێنەبەخشرا ئەوا خێر ناكات بەڵكو بەستیەوە بە شیفای ئەو، وئەمیش حاڵی بەخیلە؛ هیچ شتێك لە سامانەكەی نابەخشێت مەگەر بە گۆڕینەوەی خێرا نەبێت بەرامبەر بە شتێكی تر كە زۆرجار زیاترە لەوەی كە بەخشیوویەتی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

