هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ڕافیعی کوڕی خەدیجەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە (زول حولەیفە:ذي الحليفة)، خەڵکی تووشی برسێتی بوون، لە دەستکەوتی جەنگ هەندێک وشتر ومەڕوماڵاتیان هێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵکەکەوە بوو، بەپەلە ئاژەڵەکانیان سەربڕی وگۆشتەکانیان کردە نێو مەنجەڵەكانەوە وکوڵاندیان؛ (کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات) فەرمانی کرد بەوەى مەنجەڵەکان سەرەو وژێر بکرێن (بڕژێندرێن) بۆیە سەرەو ژێر کران، پاشان (دەستكەوتەكەی) دابەشكرد، دە پەز (مەڕ وبزنی) بەرامبەر بە یەک وشتر دانا، یەکێک لە وشترەکان ڕایکرد وخەڵکی بە ماندووبوونێکی زۆرەوە شوێنی کەوتن، وخەڵكەكە تەنها چەند ئەسپێکی کەمیان پێبوو، کابرایەک تیرێکی وەشاند وبە ویستی خودا وشترەکە وەستا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن»، ڕافیع ووتی: ئێمە هیوادارین (یان دەترسین) لەوەی سبەی ڕووبەڕووی دوژمن ببینەوە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا بە قامیش (لێواری تیژی قامیش) سەریان ببڕین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک خوێنێكی زۆر بڕژێنێت بەکاریبهێنن، ولەو گۆشتە بخۆن کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە (لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە)، بەڵام ددان وچڕنووکەکان بەکارمەهێنن بۆ سەربڕینی، هۆی ئەمەتان پێدەڵێم: چونکە ددان ئێسکە، وچڕنووکەکان چەقۆی حەبەشییەکانە».
Explanation
Benefits
تەمبێ وپەروەردە کردنی خەڵکی وسەربازەکان لەلایەن پێشەواوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەمبێیانی دا لەسەر ئەم هەڵسوکەوتە وپەلەکردنەیان، پێش ئەوەى ڕوخسەت لە ئەو وەربگرن؛ بۆیە سزایان بێبەشی بوو لەوەى دەیانویست.
خێرایی وەڵامدانەوەی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ فەرمانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
نەهی كراوە لە بردنی دەستكەوتی جەنگ هەتاوەكو دابەش دەكرێت لەلایەن پێشەوا یان نوێنەرەكەی.
دادپەروەری بەتایبەت لەکاتی جیهادی دوژمنەکان وکافرەکان؛ چونکە لە هۆکارەکانى سەرکەوتن وشکست پێهێنانى دوژمنە.
نەوەوی دەڵێت: ئەگەر مرۆڤ ترسا بەهۆی ئەوەی وشترەكەی یان مانگاكەی یان ئەسپەكەی یان مەڕەكەی یان هەرئاژەڵێكی تری ڕایكردووە؛ لەم حاڵەتەدا وەكو ڕاو وایە، وبە هاویشتن گۆشتەكەی حەڵاڵ دەبێت.
واجبە ئاژەڵ سەرببڕدرێت بۆئەوەی گۆشتەكەی حەڵاڵ بێت، ومەرجە ئاژەڵەكە: 1- لەو ئاژەڵانە بێت كە گۆشتیان حەڵاڵە. 2- توانای بەسەردا هەبێت، بۆیە ئاژەڵێك توانای بەسەردا نەبێت حوكمی وەكو حوكمی ڕاو وایە. 3- دەبێت ئاژەڵێكی وشكانی بێت؛ چونكە ئاژەڵی دەریایی مەرجی سەربڕینی بەسەردا جێبەجێ نابێت.
مەرجەكانی سەربڕینی ئاژەڵ: 1- شیاوی سەربڕ؛ دەبێت ئاقڵ وتێگەیشتوو بێت، ومسوڵمان یان لە خاوەن كتێبەكان بێت. 2- لەكاتی دەستپێكردنی سەربڕێن دەبێت ناوی (الله) بهێنێت. 3- چاكی ئامێری سەربڕین بەوەی ئامێرە بەكارهاتووەكە تیژ بێت ئینجا لە هەر ماددەیەك بێت جگە لە ددان وچڕنوك. 4- دەبێت لە شوێنی دیاریكراو سەری ببڕێت دەرهەق بە ئەوەی توانای بەسەر ئاژەڵەكەدا هەیە؛ ئەمیش بە بڕینی سوورێنچك وقوڕگ ودەمارە خوێنهێنەرەكانی مل.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

