پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».
Explanation
Benefits
باشتر وایە قوربانیەکە لەم جۆرە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردی بە قوربانی چونکە شێوەى جوانە وبەز وگۆشتەکەى پاکتر وباشترە.
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆئەوەی سوننەتە مرۆڤ خۆی قوربانیەكە سەر ببڕێت، وكەسێكی تر ئەم كارەی بۆ نەكات مەگەر بەهۆی پۆزشێك نەبێت ؛ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سوننەتە ئامادەی سەربڕینەكە بێت، وئەگەر مسوڵمانێك بكات بە بریكاری بۆ سەربڕینی ؛ ئەمیش ڕێگەپێدراوە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: سونەتە تەكبیر بكات -بڵێت: الله أكبر- لەگەڵ ووتنی -بسم الله- دا، هەروەها سوننەتە پێی لەسەر لای ڕاستی گەردنی قوربانیەكە دابنێت، وزانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی قوربانیەكە لەسەر لای چەپی ڕادەخرێت لەسەر زەوی وسەربڕ -قوربانیكار- پێی لەسەر لای ڕاستی ملی قوربانیەكە دادەنێت ؛ چونكە ئاسانتر دەبێت بۆ سەربڕ بۆیە چەقۆكە بەدەستی ڕاستی دەگرێت وبە دەستی چەپی سەری قوربانیەكە دەگرێت.
قوربانی کردن بە ئاژەڵی قۆچدار ؛ سوننەتە، وقوربانی کردن بەجۆری تر -قۆچدار نەبێت- ؛ ڕێگەپێدراوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

