كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە».
Explanation
Benefits
ژمارەی ڕکاتەکانى شەونوێژ دیاریکراو نییە بە ژمارەیەک ؛ چونکە دەستەواژەکە ڕەهایە.
نەوەوی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (نوێژی شەو وڕۆژ دوو -ڕکات- دوو -ڕکات- ئەنجامدەدرێت)؛ ئەم فەرموودەیە وا لێكدەدرێتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی باشترین شێوازە، کە ئەویش ئەوەیە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک سەلام بدرێتەوە، جا نوێژە سوننەتەکانی شەو بێت یان ڕۆژ؛ سوننەتە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک سەلام بدرێتەوە.
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سوننەت وایە نوێژی ویتر بخرێتە کۆتا نوێژی شەو، و کاتی نوێژی ویتر نامێنێت وكۆتایی دێت بە دەرکەوتنی بەرەبەیان، و ئەمە بۆچوونی بەناوبانگە لە مەزهەبی ئێمەدا (مەزهەبی شافیعی)، و زۆرینەی زانایانیش هەمان قسەیان کردووە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

