ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە تەمیمی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان، هۆکاری شکۆداربوونی شکۆدارانە یان هۆکاری سەرشۆڕبوونی سەرشۆڕانە، شکۆدارییەک کە خواى گەورە بەهۆی دەستگرتن بە ئیسلامەوە دەیبەخشێت، وسەرشۆڕییەک کە خواى گەورە بەهۆی کوفر وڕەتدانەوەى ئیسلامەوە دەیسەپێنێت». تەمیم دەڵێت: ئەمەم بینی لە نێو ئەندامانى خێزانەکەم، ئەوانەى مسوڵمان بوون تووشی خێر وڕێزداری وشکۆداری بوون، وئەوانەى کافر بوون تووشی سەرشۆڕی وبچووکی وسەرانەدان بوون.
Explanation
پاشان هاوەڵی بەڕێز تەمیمی داری -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكرد لە نێو خزمانیدا ڕوویدا، ئەوەی مسوڵمان بوو ؛ تووشی خێر وڕێزداری وشكۆمەندی بوو، وئەوەی كافر بوو ؛ تووشی زەلیلی وڕیسوایی بوو لەگەڵ ئەو سەرانەیشی دەیدەن بە مسوڵمانان.
Benefits
عیزەت وشکۆداری بۆ ئیسلام ومسوڵمانانە، وسەرشۆڕی وزەلیلی بۆ کوفر وکافرەکانە.
بەڵگە ونیشانەیەکی لە بەڵگە ونیشانەکانى پێغەمبەرایەتی تێدایە ؛ چونكە بەو شێوەیە ڕوویدا كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكرد.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

