ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ}
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبد الله کوڕی سەرجیسەوە دەڵێت: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتم لەگەڵی خوارد، یان ووتی: نانەوڵاو، (قوتابیەکەى دەڵێت) پێیم ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، (عبد الله) ووتی: پاشان چوومە پشتیەوە وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک خاڵی لەسەر بوو وەکو بالووکە وابوون.
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

