HadeethEnc · 2.21.0
چووم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تای لێهاتبوو، ودەستم لە لاشەیدا
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: چووم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تای لێهاتبوو، ودەستم لە لاشەیدا، و ووتم: تۆ تووشی تایەکی سەخت بوویت، فەرمووی: «بەڵێ، من هێندەی دوو پیاو لە ئێوە تووشی تا دەبم».
02
Explanation
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە کاتێک چوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نەخۆش بوونیدا تووشی ئازارێکی زۆر هاتبوو؛ بۆیە ئیبن مەسعود دەستی لە لاشەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دا، ووتی: تۆ نەخۆشیەکەت زۆر سەختە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش پێی فەرموو کە نەخۆشیەکانى لەسەر سەخت وتوند دەکرێت، دوو ئەوەندەى نەخۆشی پیاوێک، وئەمیش بۆ ئەوەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بگاتە بەرزترین پلەکانى ئارامگرتن.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

