سەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پاش هەموو نوێژێک (نوێژێکی فەرز): سی وسێ جار بڵێت (سبحان الله)، وسی وسێ جار بڵێت (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێت (الله أکبر)، ئەمە نەوەد ونۆ وسەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە).
Explanation
سی وسێ جار بڵێت: (سبحان الله) واتە: (پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە، وهەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە).
وسی وسێ جار بڵێت: (الحمد الله) واتە: (حەمد وستایش بۆ خوای گەورە) ؛ هەروەها ستایشكردنی پەروەردگارە بە سیفەتەكانی كامڵێتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی.
سی وسێ جار بڵێت: (الله أكبر) واتە: (پەروەردگار لە هەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە).
لە تەواوكردنی ژمارەی سەد بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وئەو تەنها خاوەنی ڕەهای هەموو شتێكە، وبە تەنها ئەو شایستەی ستایش و وەسفكردنە و لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەرناچێـت).
هەركەسێك بەم شێوەیە ئەم زیكرانە بڵێت ؛ خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆشدەبێت، ئەگەرچیش گوناهەكانی زۆر بن وەكو كەفی سپی كە لە سەرەوەی شەپۆلەكانی دەریا دەردەكەون.
Benefits
ووتنی ئەم زیكرە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون.
مەزنی فەزڵ وڕەحمەت ولێخۆشبوونی پەروەردگار -سبحانه وتعالی-.
ووتنی ئەم زیكردە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون ؛ مەبەست: لێخۆشبوونە لە گوناهە بچووكەكان، بەڵام گوناهە گەورەكان بە تەوبە كردن پەروەردگار لێی خۆشدەبێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

