اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەوبانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی تەواو بکردایە (سەلامی بدایەتەوە) سێ جار (ئیستیغفاری)ی دەکرد، وپاشان دەیووت: «اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام»^، وەلید دەڵێت: ووتم بە ئەوزاعی: ئیستیغفار کردن چۆنە؟ ووتی: دەڵێت: أستغفر الله ، أستغفر الله. ^(واتە: خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەتی وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت -تۆ دەیبەخشیت-، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەنی شەرەف وڕێز وشکۆیت).
Explanation
پاشان زیکری بەمەزندانانى پەروەردگاری دەووت: (اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام)، (واتە: خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەتی وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت -تۆ دەیبەخشیت-، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەن شەرەف وڕێز وشکۆیت)، خواى گەورە کامڵە وسەلامەتە لە هەموو سیفەتەکانیدا، وسەلامەتە لە هەموو عەیبێک وگشت کەموکورتیەک لە ئەو زاتە دوورە، وئەم نزایە داواکردنە لە پەروەدگار -سبحانە وتعالى- بۆئەوەى سەلامەتی بە بەندە ببەخشێت ودووری بخاتەوە لە شەڕ وزیانەکانى دونیا وقیامەت، وخواى گەورە -سبحانە وتعالى- مەزنە وچاکەکارە وخاوەن خێر وبەرەکەتی زۆری دونیا وقیامەتە.
Benefits
ئیستیغفار کردن لەپاش تەواوبوونی نوێژ ؛ سونەتە، بۆ پڕکردنەوەى کەموکورتی لەپەرستندا وچاککردنەوەیان دەووترێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

