HadeethEnc · 2.21.0
سونەتە ئەگەر بانگبێژ لە نوێژی بەیانیدا بڵێت: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ)^ -پاش ئەوە- بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سونەتە ئەگەر بانگبێژ لە نوێژی بەیانیدا بڵێت: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ)^ -پاش ئەوە- بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)^^». ^(واتە: پەلە بکەن بەرەو سەرکەوتن)، ^^(نوێژکردن خێرترە لە خەوتن)
02
Explanation
ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگڕێتەوە بۆمان كە یەكێك لەو شتانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی بووە لەسەر ووتنی ئەوەیە: بانگبێژ بە تایبەت لە نوێژی بەیانیدا لە پاش ووتنی: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ)*؛ بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)**. *(واتە: پەلە بکەن بەرەو سەرکەوتن)، **(نوێژکردن خێرترە لە خەوتن)
03
Benefits
كاتێك دەڵێت: (سونەتە)؛ واتا لە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە حوكمی بەرزكردنەوەی هەیە؛ واتا دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
سونەتە بانگبێژ لە بانگی بەیانیدا لە پاش (حي على الفلاح) بڵێت: (الصلاة خير من النوم)؛ دوو جار، چونکە نوێژی بەیانی کاتێکە خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی خەوتوون، ولە خەوتنەوە هەڵدەستن بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، بۆیە ووتنی ئەم ڕستەیە لە بانگدا تایبەتکراوە بە نوێژی بەیانی جیا لە نوێژەکانى تر.

Attribution
[رواه ابن خزيمة والدارقطني والبيهقي]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares