خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} [السجدة: 17] واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن}».
Explanation
{فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن} [السجدة: 17].
Benefits
هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە خراپەكان؛ بۆ بردنەوە وبەدەستهێنانی ئەوەی الله ئامادەی كردووە بۆ بەندە چاكەكارەكانی.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە قورئاندا یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سونەتدا هەموو ئەو شتانەیان باس نەکردووە کە لە بەهەشتدا هەن، وئەوەى نایزانن زۆر زۆرترە لەوەى کە دەیزانین سەبارەت بەوەى لە بەهەشتدا هەیە.
ڕوونکردنەوەى کامڵی نیعمەتەکانی نێو بەهەشت، وئەوانەى نیشتەجێبوون تێیدا ئەوەندە دڵخۆش وئاسوودەن بەشێوەیەک هیچ ناڕەحەتی ونیگەرانیەکی تێدا نییه.
خۆشی شتومەکی دونیا تیا دەچێت ونامێنێت، پاداشتی قیامەت خێرترە وهەرگیز لەناو ناچێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

