HadeethEnc · 2.21.0
ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن لەسەرتان
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا، و(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) خواردی وپاشان فەرمووی: «ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان». *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)
02
Explanation
(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت-): سەعد گەورەی هۆزی خەزرەج بوو لە مەدینە. (ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا): ئەوەی ئاسان بوو هێنای وئەمیش پێچەوانەى ڕێزگرتن لە میوان نییە. (وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی وپاشان فەرمووی): پاش ئەوەى خواردنەکەى تەواو کرد، فەرمووی: (ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن): واتا خواى گەورە وەکو پاداشتی ئەو کەسەتان بۆ بنووسێت کە خۆراکی ڕۆژووشکاندن دەبەخشێت بە کەسی ڕۆژووگر، وئەم ڕستانە بە ماناى نزا کردن دێت. (وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن): واتا کەسانی چاک وتەقوادار لە خواردنتان بخۆن. (وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان): واتا داواى لێخۆشبوون وڕەحمەتتان بۆ بکەن. *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)
Attribution
[ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

