وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە».
ولە ریواتەکەی (مسلم)دا، دەفەرموێت: «وەڵامی بەندە دەرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە نزایەک کە تاوانی تێدا بێت، یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا بێت، یان پەلە بکات لە وەڵامدانەوەدای نزاکانی». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەلە کردن چییە؟ فەرمووی: «دەڵێت: نزام کرد، ونزام کرد، نەمبینی وەڵامم بدرێتەوە، بۆیە بێزار دەبێت بە هۆی ئەوەوە و واز لە نزا کردن دەهێنێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

