ئەگەر لە مانگێکدا سێ (ڕۆژ) بەڕۆژوو بوویت؛ ئەوا (ڕۆژانی) سیانزە وچواردە وپانزە بەڕۆژوو بە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر لە مانگێکدا سێ (ڕۆژ) بەڕۆژوو بوویت؛ ئەوا (ڕۆژانی) سیانزە وچواردە وپانزە بەڕۆژوو بە (لە مانگی کۆچی)». ولە قەتادەى کوڕی میحلانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان دەکرد بەوەى ڕۆژانی سپی (أیام البیض) بەڕۆژوو بین: سیازدە وچواردە وپانزە (لە مانگی کۆچی)». ولە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژووی نەدەشکاند لە ڕۆژە سپییەکاندا (أیام البیض) نە لە کاتی نیشتەجێبوون ونە لە کاتى سەفەردا (واتە ئەم سێ ڕۆژە بەردەوام بەڕۆژوو دەبوو)».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

