خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە]
Explanation
یەكەم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێك.
دووەم: ئەنجامدانی دوو ڕكاتی چێشتەنگاو لە هەموو ڕۆژێكدا.
سێیەم: ئەنجامدانی نوێژی ویتر لە پێش خەون؛ ئەمیش بۆ كەسێك كە بترسێت لەوەی هەڵنەستێت لە كۆتایی شەودا.
Benefits
ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگ)؛ وا دەردەكەوێت كە مەبەست لێیان ڕۆژە سپییەكان بێت، ئەمانیش بریتین لە: سیانزە وچواردە وپانزەی مانگی كۆچی.
ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: سونەتە نوێژی ویتر بكرێت پێش خەوتن، ئەمیش دەرهەق بە ئەوانەی متمانەیان نییە لەوەی هەستن بۆ شەونوێژكردن.
گرنگی ئەم سێ کردەوەیە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەت وئامۆژگاری هەندێک لە هاوەڵانی کردووە سەبارەتیان.
ئیبن دەقیقی عید دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ودوو ڕكاتی چێشتەنگاو)؛ لێرەدا كەمترین ژمارەی ڕكاتی باسكرد چونكە بە ئەنجامدانی كردەوەكە جێبەجێ دەبێت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی نوێژی چێشتەنگاو سونەتە، وكەمترین ژمارەی ڕكاتەكانی؛ دوو ڕكاتە.
كاتی نوێژی چێشتەنگاو: لە پاش دەرچوونی خۆر بە ماوەی چارەكە كاتژمێرێك، وماوەكەی درێژ دەبێتەوە هەتاوەكو دە خولەك پێش نوێژی نیوەڕۆ، وژمارەی ڕكاتەكانی: كەمترینیان دوو ڕكاتە، وناكۆكی هەیە سەبارەت بە زۆرترین ژمارەی ڕكاتەكانی؛ ووتراوە: هەشت ڕكات، هەروەها ووتراوە: سنوور نییە بۆ زۆرترینی.
كاتی نوێژی ویتر: لەپاش نوێژی عیشا هەتاوەكو دەرچوونی بەرە بەیان، وكەمترینی یەك ڕكاتە، وزۆرترینی یانزە ڕكاتە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

