ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».
Explanation
Benefits
موژدەیە بۆ ئیمانداران تێیدا کە ئەم مانگە پیرۆزە مانگی پەرستن وخێرکردنە.
کۆت وبەند کردنی شەیتانەکان لە مانگی ڕەمەزان ئاماژەیە بۆ هەڵگرتنی پۆزشی كەسی پێسپێردراو هەروەکو ئەوە وایە پێی بووترێت: شەیتانەکان دوور خرانەوە وپۆزشت نەما بەوەی واز لە پەرستن بهێنیت وتاوان ئەنجام بدەیت.
قورتوبی دەڵێت: ئەگەر ووترا: ئێمە تاوان وخراپەکاری زۆر دەبینین لە ڕەمەزاندا ئەگەر شەیتانەکان کۆت وزنجیر کرابن ئەمە ڕوونادات؟ لە وەڵامدا دەووترێت: تاوان دوور دەخرێتەوە لە ئەو ڕۆژووەوانەی بە جوانی بەڕۆژووە وهەموو مەرج و ئاكارەكانی ڕۆژووی هێناوەتە جێ، یان دەووترێت: هەموو شەیتانەکان کۆت وبەند ناکرێن بەڵکو ملهوڕ وسەركەشەكانیان کۆت وبەند دەکرێن هەروەکو چۆن لە هەندێك ڕیوایەتدا ئاماژەی پێکراوە، یان دەووترێت: مەبەست کەمبوونەوەی خراپەکارییە نەک بنەبڕ کردنی، وئەمیش بینراوە وهەست پێکراوە لە مانگی ڕەمەزاندا، وە کۆت وبەند کردنی شەیتانەکان واتای ئەوە نیە خراپەکاری ڕوونەدات؛ وڕوودانی خراپەکاری چەند هۆکارێکی هەیە بێجگە لە شەیتانەکان لە نەفسی پیس وخووی خراپ ومرۆڤە شەیتان ئاساکان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

