لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ ئەوانیش هەڵدەستن وجگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».
Explanation
Benefits
خواى گەورە دەرگایەکی داناوە بۆ ڕۆژووگران لە هەشت دەرگاکەى بەهەشت، ئەگەر ئەوان لەو دەرگایەوە بچنە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت.
ڕوونكردنەوەی ئەوەیە كە بەهەشت هەشت دەرگای هەیە.
سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (لە كوێن ڕۆژووگرەكان؟:أین الصائمون؟)؛ (الصائمون) واتا: ئەوانەی زۆر ڕۆژوو دەگرن هەروەكو دەووترێت: (العادل والظالم) ئەم وشانە (الصائم، العادل، الظالم) ناوی بكەرن (اسم فاعل)ن، وكەسێك بەم شێوەیە وەسف دەگرێت ئەگەر لەسەر زۆر ڕۆژووگرتن ڕاهاتبێت، نەك كەسێك بۆ یەك جار بەڕۆژوو دەبێت.
(ڕەیان) واتا ئەو شتەی كە تینوێتی ناهێڵێت؛ چونكە ڕۆژووگران تینوویان دەبێت بەتایبەت لە ڕۆژە گەرم ودرێژەكانی هاویندا، بۆیە پاداشت دەدرێنەوە بە بەخشینی ئەم دەرگا تایبەت پێیان، دەرگای ڕەیان، هەروەها ووتراوە: ڕەیان (الریان) لەسەر كێشی (فعلان)ە ئەگەر ناوێك لەسەر ئەم كێشە بێت واتا فرە زۆرە؛ بۆیە وشەی ڕەیان بە مانای ڕەوینەوەی تینوێتی دێت بەزۆری وپێچەوانەی تینوێتیە، وبەم ناوە ناونراوە؛ چونكە پاداشتی ڕۆژووگرانە لەسەر تینوێتی وبرسی بوونیان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

