Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 3.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
نوێژكردن
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وسەری لار دەکردەوە، وئیبن عومەریش ئەمەى ئەنجامدەدا
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وسەری لار دەکردەوە (بەرەو خوارەوە)، وئیبن عومەریش ئەمەى ئەنجامدەدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نوێژی ویتری لەسەر پشتی…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو کەعبەی پیرۆزەوە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو ماڵی خودا (نێو کەعبەی پیرۆزەوە)*، ودەرگاکەیان لەسەر خۆیان داخست، وکاتێک دەرگاکەیان کردەوە (دەرگای کەعبەیان کردەوە)، من یەکە…
ئەی پێغەمبەری خودا، مەڕوماڵات تیاچوون، وڕێگاکان پچڕان (هاتوچۆ کەم بوو بەهۆی نەمانی وشتر وسواریەکانى ترەوە)، داوا بکە خواى گەورە بارانمان بۆ ببارێنێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە لە ڕۆژی جومعەدا لە دەرگایەک کە لە بەرامبەری (دار القضاء:دار ئەلقەزا) بوو، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا، بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا،…
تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی: بە نزیکی هەموو وەکو یەک بوو
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی (قیامی)، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی (بۆ ماڵەوە): بە نز…
بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە لە ڕاستیدا تۆ نوێژت ئەنجام نەدا
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، -ودواتر سەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ئەویش وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو». ولە ئەبی عاس کوڕی ڕەبیع کوڕی عەبدشەمس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر (پێ…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، ودەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دو…
فەرمانکرا بە بیلال کە بانگ بە جووت بڵێت، بەڵام قامەت بە تاک بڵێت
هەستن با پێشنوێژیتان بۆ بکەم
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «داپیرێکی بەناوى مولەیکە بانگهێشتی پێغەمبەری خودای کرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەندێک خواردن کە دروستی کردبوو، ئەویش لێی خوارد، وپاشان فەرمووی: «هەستن با پێشنوێژیتان بۆ بکەم؟»، ئەنەس دەڵێت: هەستام وڕایەخێکی خۆمانم بۆی هێ…
ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: بیلالی کوڕی عبدالله ووتی: والله ڕێگرییان لێدەکەین. بۆیە باوکی…
لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الر…

