Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 134.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی دیاریکرد وەکو جێنشینی خۆی؛ پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە کاتێکدا نابینا بوو
ئەگەر هەریەکێکتان بۆ نوێژ هات بۆ نوێژ وبینی ئیمام لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراوە؛ ئەوا دەبێت ئەویش حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵب وموعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان بۆ نوێژ هات بۆ نوێژ و…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین، (کە لە کاتی پێویستدا پێش -وتارە مەبەستەکە- دەخوێندرێت)، کە بەم شێوەیە: (إن الحمد لله، نستعينه ونستغفره، ونعوذ به من شرور أنفسنا، من يهد الله، فلا مضل…
ئەگەر یەکێکتان چووە خوازبێنی ئافرەتێک، ئەگەر توانى سەیری شتێک بکات کە هانی دەدات بۆئەوەى مارەی بکات؛ ئەوا با سەیری بکات
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە خوازبێنی ئافرەتێک، ئەگەر توانى سەیری شتێک بکات کە هانی دەدات بۆئەوەى مارەی بکات؛ ئەوا با سەیری بکات»، (جابر) دەڵێت: بۆیە چوومە خوازبێنی کچێک، خۆم دەشاردەوە…
بڕۆ سەیری بکە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانتان دروست دەبێت
لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەم لەگەڵیدا کرد سەبارەت بە ئافرەتێک کە دەمەوێت مارەی بکەم، فەرمووی: «بڕۆ سەیری بکە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانتان دروست دەبێت»، چووم (بۆ داواکردنی) ئافرەتێک لە ئەنساڕ، و(خوازبێ…
ئەگەر خواى گەورە داواکردنی ئافرەتێکی خستە نێو دڵی پیاوێکەوە؛ ئەوا ئاساییە سەیری (ئافرەتەکە) بکات
لە موحەمەدی کوڕی مەسلمەوە دەڵێت: چوومە داوای ئافرەتێک، خۆم شاردەوە لە نێو هەندێک دارخورما کە ئەو خاوەندارێتی دەکرد، بە (ئیبن مەسلەمە) ووترا: چۆن ئەمە دەکەیت لەکاتێکدا تۆ هاوەڵی پێغەمبەری خودایت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ئەویش (ئیبن مەسلمە) ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە…
مارەیی کردن ئاشکرا بکەن
لە عبداللەی کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مارەیی کردن ئاشکرا بکەن».
هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەم…
هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە)
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە)»، عائیشە دەڵێت: سێ جار ڕستەی كۆتایی فەرموو، پاشان -صلى اللە علیە…
بێوەژن خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بێوەژن* خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی». *(واتا: ژن…
نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خ…

