خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی بە ئێوە نەدا، بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا ڕوخسەتم پێدرا، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین
لە ئەبی شورەیح خوەیلیدی کوڕی عەمروی خوزاعی عەدەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتی بە عەمروی کوڕی سەعیدی کوڕی ئەبی وەقاس -لەکاتێکدا (عەمرو) سەربازی دەنارد بەرەو مەککە- : مۆڵەتم پێبدە ئەی ئەمیر کە وتەیەکت پێ بڵێم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە ڕۆژی دواتری ڕ…

