ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
Explanation
Benefits
ئەمانەت -سپاردە-؛ ئەم شتانە دەگرێتەوە: گوێڕایەڵیەكان وپەرستنەكان وشتی ئەسپاردە وپارە -سامان- وئاسایش.
سوێندخواردن دانامەزرێت وجێبەجێ نابێت مەگەر سوێندخواردنێک بێت بە خواى گەورە یان بە ناوێك لە ناوەكانی یان سیفەتێك لە سیفەتەكانی.
خەتابی دەڵێت: وا دەردەكەوێت كە مەكروهیەتی لەوەدایە كە ئەو فەرمانی كردووە بە سوێند خواردن بە الله وسیفەتەكانی، بەڵام ئەمانەت -سپاردە- لە سیفەتەكانی خودا نییە، بەڵكو فەرمانێكە لە فەرمانەكانی، وفەرزێكە لە فەرزەكانی، بۆیە نەهی كراوە لە سوێند خواردن پێی چونكە یەكسان كردنیەتی بە ناو وسیفەتەكانی خوای گەورە -عز وجل-.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

