گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان پیسی كردن، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك لەنێو مزگەوتدا بووین لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێكی ئەعرابی هات، وەستا ولە نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد، هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: بوەستە بوەستە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیوەستێنن، وازی لێبێنن»، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزی كرد، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: «گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان پیسی كردن، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت»، یان بەو شێوەی پێغەمبەری خودا فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: فەرمانی بە پیاوێك كرد لە خەڵكی؛ ئەویش سەتڵێك ئاوی هێنا وكردی بە سەر شوێنی میزەكەدا.
Explanation
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان هەر پیسیەكی تر، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت -عز وجل-، ونوێژی تێدا بكرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت وهتد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی كرد بە پیاوێك لە هاوەڵان وئەویش سەتڵێكی پڕ لە ئاوی هێنا، وبە ئاسانی كردی بەسەر شوێنی میزەكەدا.
Benefits
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ پاراستنی مزگەوتەكان وپاككردنەوەیان لە شتی پیس وچڵك وبەڵغەم، ونەهی كردن لە: بەرزكردنەوەی دەنگ ومشتومڕ وناكۆكی تێیاندا، هەروەها نەهی كراوە لە كڕین وفرۆشتن وهەموو گرێبەستەكانی تر تێیاندا، وهەموو ئەو شتانەیشی هاوشێوەن لە مانایاندا.
نەرمونیان بوون بەرامبەر كەسی نەزان وفێركردنی ئەوەی پێویستە بیزانێت بە بێ توندی وبێ ئازاردان ئەگەر سەرپێچی نەكات بەهۆی بەكەمدانان یان كەلەڕەقی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مامۆستایەكی میهرەبان، وڕەوشت بەرزێكی نەرمونیان، وپەروەردەكارێكی لەسەرخۆ بوو.
هاندان بۆ ئاوەدانکردنەوەى ماڵەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە نوێژکردن وقورئان خوێندن ویادی خواى گەورە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

