ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: کەسانێک پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە جادووگەرەکان (کاهینەکان)، ئەویش فەرمووی: «هیچی وا نین کە حسێبیان بۆ بکرێت.»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوان جاری وا هەیە هەندێک قسە دەکەن ڕاست دەردەچێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە ، وئەم جادووگەرانە سەد درۆ تێکەڵ بەو قسە بیستراوە دەکەن».
Explanation
ووتیان: هەندێک کات قسەکانیان بەپێی ڕاستی ڕووداوەکانە، وەکو ئەوەى دەڵێن لە فڵان مانگ ئاوا وئاوا دەبێت، وڕوودەدات بەو شێوەیەى ئەوان باسیان کرد.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جنۆکەکان قسەیەک دەدزن لە باسەکانى ئاسمانەکان، ودادەبەزن بۆ لای دۆستەکانیان لە کاهین وفاڵگرەوەکان ؛ وئەوەى بیستوویانە بۆیانی دەگێڕنەوە، پاشان کاهینەکە سەد درۆ زیاد دەکات بۆ ئەم باسە بیستراوە لە ئاسمانەکانەوە.
Benefits
لەپاش هاتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئاسمان بارێزراوە لە شەیتانەکان لە بیستنی شتێک لە وەحی یان شتی تر، مەگەر ئەوانەى قسەیەک دەدزن ؛ پارچە ئاگرێکیان (نەیزەکێکیان) تێدەگیرێت لە ئاسمانەوە.
جنۆکەکان هەندێک لە مرۆڤەکان دەکەن بە ئەولیا ودۆستی خۆیان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

