پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە جەریری كوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)».
Explanation
Benefits
هۆشداریدان لە بەردەوام بوون لە سەیرکردنی ئەو شتەى سەیر كردنی حەرامکراوە ؛ ئەگەر لەناکاو چاوی کەوتە سەری بە نائەنقەست.
حەرامێتی سەیرکردنی ئافرەتی نامەحرەم حوکمێکی جێگیر بوو لەلای هاوەڵان بە بەڵگەى ئەوەى جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک چاوی بکەوێتە سەر ئافرەتێک بە نائەنقەست -بێ مەبەست-، ئایا حوکمی وەکو حوکمی ئەو کەسە وایە کە بە ئەنقسەت نەزەر دەکات؟
گرنگیدانى شەریعەت بە بەرژەوەندییەکانى بەندەکان، سەیر كردنی ئافرەتی نامەحرەمی حەرامكردووە چونکە دەبێتە هۆی خراپەی زۆر لە دونیا وبۆ قیامەتیش.
گەڕانەوەى هاوەڵان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیار لێکردنی سەبارەت بەو شتەى ناڕوونە لەلایان، ودەبێت خەڵکی بەم شێوەیە بن وبگەڕێنەوە بۆ لای زانایان وپرسیاریان لێبکەن سەبارەت بەو بابەت ومەسەلانەى ڕوون نییە لەلایان ولێی تێناگەن.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

