خودا پێشینان وپاشينانی خەڵكی لە یەک دەشتدا کۆ دەکاتەوە، بانگكارێک بانگیان بكات هەمويان گۆێ بیستی دەبن، وئەگەر سەیریان بکەیت هەموویان دەبینیت، خۆر لێیان نزيک دەبێتەوە، خەڵكی تووشی خەم وپەژارە وتەنگانەیەك دەبن نه وزەیان لەبەردا دەمێنێت ونه بەرگەی دەگرن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان هەندێك گۆشتیان هێنا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ودەستی سەربڕاوەکەی پێشكەشكرا؛ كە حەزی لێدەكرد، بۆیە بەشێكی لێی خوارد، پاشان فەرمووی: «من گەورە وسەرداری خەڵكیم لە ڕۆژی قیامەتدا، ئایا دەزانن ئەوە بە هۆی چییەوە؟ خودا پێشینان وپاشينانی خەڵكی لە یەک دەشتدا کۆ دەکاتەوە، بانگكارێک بانگیان بكات هەمويان گۆێ بیستی دەبن، وئەگەر سەیریان بکەیت هەموویان دەبینیت، خۆر لێیان نزيک دەبێتەوە، خەڵكی تووشی خەم وپەژارە وتەنگانەیەك دەبن نه وزەیان لەبەردا دەمێنێت ونه بەرگەی دەگرن، خەڵكی دەڵێن: ئايا نابینن لە چی تەنگانەیەك داین، بڕوانن بەڵکو کەسێك بدۆزینەوە لای پەروەردگارتان شەفاعەتتان بۆ بکات؟ هەندێك لە خەڵكی دەڵێن: بگەنە لای ئادەم، ودەچن بۆ لای ئادەم -علیه السلام- وپێی دەڵێن: ئەى ئادەم، تۆ باوكی هەموو ئادەميزادى، خودا بە دەستەکانى خۆی دروستی كردوویت. وڕۆحی خۆی بەبەردا کردویت^، وفەرمانى بە فریشتەكان کرد کڕنووشيان بۆ بردیت، تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت، ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین، ئایا نابینی چيمان بەسەر هاتووه؟ ئادەم دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، خودا نەهی لێ کردم كه لەو درەختە بخۆم، بەڵام سەرپێچی فەرمانى ئەوم کرد، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای نوح، ئینجا دەچنە خزمەتی نوح پێی دەڵێن: ئەی نوح، تۆ یەکەم پێغەمبەری کە خودا ڕەوانەی کردیت بۆ خەڵکی سەر زەوی، خودا بە بەندەیەکی سوپاسگوزار ناوی هێناویت، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ نوحیش پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، ونزایەكی گیراوم پێبەخشرا وئەو نزايەم لەسەر گەلەکەی خۆم کرد، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بچن بۆ لای ئیبراهيم ئەوانیش دەچن بۆ خزمەتی ئیبراهیم ودەڵێن: ئەی ئیبراهیم، تۆ لە هەمان کاتدا پێغەمبەر وخۆشەویستی خودایت لە نێو خەڵكی سەر زەویدا، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ ئیبراهیم پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، (من سێ درۆم کردووە)^^، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای كەسێكی تر، بچن بۆ لای موسا، دێن بۆ خزمەتی موسا وپێی دەڵێن: ئەی موسا، تۆ پێغەمبەر ونێردراوی خودایت، خودا فەزڵی تۆی داوە بەسەر خەڵکیدا بەهۆی ناردنی پەیامی لە ڕێگەی تۆوە وگفتوگۆکردنى لەگەڵ تۆدا، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ موسا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، من لەخۆمەوە پیاوێكم كوشت، لەكاتێكدا خودا فەرمانى پێنەكردبووم كە بيكوژم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای کەسێكی تر، بڕۆن بۆ لای عيسای كوڕی مەریەم، دەچن بۆ لای عیسا ودەڵێن: ئەی عيسا تۆ پێغەمبەریی خودای بەهۆی فەرمودەی موبارەکی تۆی دروست کرد لە ناو سکی مەریەمدا، وڕۆحێکیت لە لایەن خوداوە)~، وهەروەها بە ساوایی لە بێشكەدا قسە وگفتوگۆت لەگەڵ خەڵکیدا کردووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ عیسا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بچن بۆ لای موحەممەد، دێن بۆ خزمەتی موحەممەد ودەڵێن: ئەی موحەممەد تۆ پێغەمبەری خودایت وکۆتا پێغەمبەریت، وخواى گەورە لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ پێغەمبەر دەفەرمووێت: پاشان دەچم بۆ ژێر عەرش، وسوجدە دەبەم بۆ پەروەردگارم، پاشان خواى گەورە زەینم دەکاتەوە وئیلهامی ووتنی هەندێک حەمد وسوپاس وستایشکردنم پێدەبەخشێت کە پێشتر بە هیچ کەسێکی نەبەخشیووە، پاشان پێی دەوترێت: ئەی موحەممەد سەرت بەرز بکەرەوە، داوا بکە پێت دەبەخشرێت، وشەفاعەت وتکا بکە شەفاعەتەکەت بۆ جێبەجێ دەکرێت، بۆیە منیش سەرم بەرز دەکەمەوە، ودەڵێم: ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار.
پاشان پێی دەوترێت: ئەی موحەممەد، ئەوانەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لێناکرێت لە ئومەتەكەت لە دەرگای ڕاستی بەهەشتەوە بیانبە بەرەو بەهەشت، وئەوان هاوبەشی خەڵکی ترن لە دەرگاکانى تریشدا، پاشان فەرمووی: سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، مەسافەی یەک دەرگا لە دەرگاکانى بەهەشت وەکو دووری نێوان مەککە وحیمیەر -یان نێوان مەككە وبوسرا- وایە».
Explanation
Benefits
فەزڵ وپلە وپایەى پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم- بەسەر هەموو خەڵكیەوە.
قازی عیاز دەڵێت: ووتراوە: (گەورە: سەید) ئەو كەسەیە كە پلەی بەرزە لە نێو گەلەكەیدا وهانای بۆ دەبردرێت لەكاتی تەنگانەدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەورەی هەموو خەڵكیە لە دونیا وقیامەتدا، وئەو بەتایبەتی باسی قیامەتی كرد چونكە گەورەیی باڵا دەست دەبێت تێیدا، وهەموو كەسێك دان دەنێت بە پلەو پایەی، وئادەم وهەموو منداڵەكانی لە ژێر ئاڵای ئەودا دەبن -صلى اللە علیە وسلم-.
خواى گەورە ئلیهامی بەخشی بە خەڵکی بەوەى سەرەتا پرسیار لە ئادەم وئەوانى تر بکەن، نەک سەرەتا لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار بکەن، حیکمەت لێرەدا بۆ دەرخستنی فەزڵ وپلە وپایەى پێغەمبەرمانە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە ئەو لە لوتکەدایە لە پلەی بەندایەتی ونزیکی لە پەروەردگار.
هەرکەسێک بیەوێت داواى شتێک لە یەکێکی تر بکات؛ ڕەواو وگونجاوە کە بە جوانترین شێوە وەسفی داواکراوەکە بکات، چونكە ئەمە ئەگەری وەڵامدانەوەی زیاتر دەكات.
کەسێک پرسیاری شتێکی لێبکرێت ونەتوانێت ئەنجامی بدات؛ دروستە داواى لێبووردن بکات بەو شێوەیەى قبوڵكراوە، وسوننەتە ڕێنیشاندەری پرسیاركار بێت بۆ لای كەسێك کە پێی وایە دەتوانێت ئەنجامی بدات.
ڕوونکردنەوەى ترسناکی وناڕەحەتی وەستانی ڕۆژی مەحشەر لەسەر بەندەکان وقورسی لێپرسینەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
خاكی وسادەیی پێغەمبەران چونکە باسی ئەو شتانەیان کرد کە پێشتر کردوویانە؛ بۆئەوەى ببێتە پۆزشێك کە نەتوانن ئەم داوا گەورەیە جێبەجێ بکەن.
جەختکردنەوە لەسەر شەفاعەتی گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەمیش بۆ دەستپێكردنی دادوەری كردنە لە نێوان خوڵقێنراوەكاندا.
جەختکردنەوە لەسەر وەسیلەت -بەرزترین پلە لە بەهەشت- وپلە ستایشكراوەکە -مقام المحمود- بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-.
حەمد وسوپاسکردنی خواى گەورە هەرگیز کۆتایی نایەت؛ بۆیە خواى گەورە ئیلهامێكی جوانی ستایشکردن دەبەخشێت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە پێشتر بە هیچ کەسێک نەبەخشراوە.
ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئومەتی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- باشترین وخێرترین ئومەتە، وتایبەتمەندی خۆیان هەیە چونکە ئەوانەیان كە لێپرسینەوەیان لەسەر نییە لە دەرگایەکی تایبەتەوە دەچنە بەهەشتەوە، وبەشداری خەڵکیشن لە دەرگاکانى تریشدا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

