HadeethEnc · 2.21.0
ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قورئان بوو
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە سەعدی کوڕی هیشامی کوڕی عامرەوە دەڵێت: کاتێک چوو بۆ لای عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەی دایکی ئیمانداران هەواڵم پێ بدە سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا قورئان دەخوێنیتەوە؟ ووتم: بەڵێ، ووتی: «ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قورئان بوو».
02
Explanation
دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بەوشەیەکی گشتگیر وەڵامی دایەوە، وپرسیارکاری ئاراستە کرد بۆ قورئانی پیرۆز کە کۆی هەموو سیفەت وڕەوشتە جوان وکامڵەکانى تێدا باسکراوە، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەوشتەکانى بەپێی ئەو ڕەوشتە جوانانە بوو کە لە قورئاندا باسکراوە، ئەوەى قورئان فەرمانیپێکردووە ؛ جێبەجێیکردووە، وئەوەى قورئان نەهی لێکردووە ؛ لێی دوور کەوتووەتەوە، ڕەوشتی بریتی بوو لە کردەوە کردن بە قورئان وجێبەجێکردنی لەژیانیدا، و وەستان لەسەر سنوور وحەرامکراوەکانى، وهەڵسوکەوت کردن بەپێی ئادابەکانى، وپەند وەرگرتن لە چیرۆک وباسەکانى.
03
Benefits
ئامۆژگاری بۆ هەڵسوکەوتکردن بەپێی ڕەوشتەکانی قورئان، ودەبێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قدوە ونمونە وەربگیرێت لەم بابەتەدا بۆ ئەوەی مسوڵمانان وەکو ئەو بن.
ستاشیکردنی ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە سەرچاوەی لە نور وڕۆشنایی وەحیەوە وەرگرتووە.
قورئان سەرچاوەى هەموو ڕەوشتە جوانەکانە.
ڕەوشتەکان لە ئیسلامدا هەموو ئاین دەگرێتەوە : ئەنجامدانى فەرمانپێکراوەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان.
ستاشیکردنی ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە سەرچاوەی لە نور وڕۆشنایی وەحیەوە وەرگرتووە.
قورئان سەرچاوەى هەموو ڕەوشتە جوانەکانە.
ڕەوشتەکان لە ئیسلامدا هەموو ئاین دەگرێتەوە : ئەنجامدانى فەرمانپێکراوەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان.
Attribution
[(مسلم) ڕیوایەتی كردووە لەنێو فەرموودەیەكی درێژدا]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

