HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان کرد بەوەى لە دوو جەژنەکەدا دەربچین؛ کچە گەنجەکان وئەو کچانەش بهێنین کە لە ماڵەوەن، وفەرمانى بە ئەوانە کرد کە تووشی سووڕی مانگانە بوون لە شوێنی نوێژکردنی مسوڵمانان نزیک نەبنەوە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئوم عەتیە نوسەیبەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان کرد بەوەى لە دوو جەژنەکەدا دەربچین؛ کچە گەنجەکان وئەو کچانەش بهێنین کە لە ماڵەوەن، وفەرمانى بە ئەوانە کرد کە تووشی سووڕی مانگانە بوون لە شوێنی نوێژکردنی مسوڵمانان نزیک نەبنەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «فەرمانمان پێدەکرا کە لە ڕۆژی جەژن دەبچین، هەتاوەکو کچە پاکیزەکانیش بهێنین کە لە ماڵەوەن، وهەتاوەکو ئەو ئافرەتانەش لە سووڕی مانگادانەن ئامادە بن، ئەوانیش تەکبیر دەکەن* لەگەڵ ئەوانی تردا ونزا دەکەن لەگەڵ ئەوانى تردا، هیوایان بە پیرۆزی (بەرەکەت) وپاکبوونەوەى ئەو ڕۆژەیە (لە تاوانەکان وگوناهەکان)». *(تەکبیر دەکەن: واتا زیکری تەکبیراتی جەژن دەخوێنن)
02
Explanation
ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان وڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕۆژە ڕێزدارەکانن کە تێیاندا دروشمەکانى ئاینی ئیسلام وبرایەتی نێوان مسوڵمانان دەردەکەوێت بەهۆی کۆبوونەوەیان، خەڵکی هەموو شارێک دەچن بۆ شوێنێک بۆئەوەى یەکڕیزی ویەکگرتوویی دڵیان ویەکبوونی وشەیان دەربخەن بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام و وشەى الله، ویادکردنی خواى گەورە وئاشکرا کردنی دروشمەکانى بەندایەتی وپەرستن. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بەوەى هەموو ئافرەتان دەربچن، تەنانەت ئەو کچانەش کە لە ماڵەوەن، وئەو ئافرەتانەى تووشی سووڕی مانگانە بوون بە مەرجێک دوور بێت لە شوێنی نوێژکردنی موسڵمانان، بۆئەوەى ئافرەتانیش ئامادەى خێر وچاکە ونزا وئامۆژگاریەکان بن لەو شوێنەدا، وئەمیش ببێتە هۆی بەرەکەت وپیرۆزی بۆیان، وئەمیش لە ڕەحمەتی خواى گەورەیە بۆیان، بۆئەوەى ڕەحمەت وڕەزامەندی لێیان نزیک بێتەوە.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

