هەر کەسێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە ڕەت دەکرێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە دایكی ئیماندارانەوە (دایكی عبد الله) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «هەر کەسێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە ڕەت دەکرێتەوە». ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: «هەر یەکێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت كە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە ڕەت دەکرێتەوە».
Explanation
Benefits
ئاین بە ڕاوبۆچوون و بەباشدانان نییە، بەڵكو بریتیە لەشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر كامڵی وتەواوی ئاینی ئیسلام.
بیدعە بریتیە لە هەرشتێك داهێنرا بێت لەئایندا، كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵاندا بوونی نەبووە ؛ ئینجا بیروباوەڕ یان قسە یان كردەوە بێت.
ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئاینی ئیسلام، وەكو تەرازوو وایە بۆ كردەوەكان، هەروەكو چۆن هەموو كردەوەیەك لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەكرابێت ؛ ئەوا بكەرەكەی هیچ پاداشتێكی دەست ناكەوێت، بەهەمان شێوە هەر كردەوەیەك بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت ؛ ڕەت دەكرێتەوە.
فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ ڕەتدانەوەی بیدعە وداهێنراوەكان وئەو خراپانەی كە ڕوودەدەن.
مەبەست لە داهێنراوە نەهی لێكراوەكان ئەوانەی لە ئایندا دەكرێن ؛ نەك داهێنان لە شتی دونیایی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

