حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو: پێشەوایەكی دادپەروەر، وگەنجێك گەورە بوو لەسەر پەرستنی الله، وپیاوێك دڵی بەستراوەتەوە بە مزگەوتەكان، ودوو پیاو لە پێناو الله یەكتریان خۆشویست، لەسەر ئەو خۆشەویستیە بە یەك گەیشتن ولە سەری لە یەك جیابوونەوە، وپیاوێك ئافرەتێكی خاوەن دەسەڵات وجوان بانگی كرد بەڵام ئەو ووتی: من لە الله دەترسم، وپیاوێك خێری كرد وشاردیەوە هەتاوەكو دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی خەرج دەكات، وپیاوێك بە تەنها یادی الله ی كرد؛ وچاوەكانی پڕ بوو لە فرمێسك».
Explanation
Benefits
ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (لە ژێر سێبەری)؛ ووتراوە: مەبەست لێی سێبەری عەرشی خودایە، وئاماژە بۆی فەرموودەیەكی ترە كە (سەلمان) دەیگێڕێتەوە لە (سنن سعید بن مصور) هاتووە بە ئیسنادێكی حەسەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی».
ئیبن حەجەر دەڵێت: باشترین لێكدانەوە بۆ (دادپەروەر)؛ ئەو كەسەیە كە شوێنی فەرمانی الله دەكەوێت بە دانانی هەرشتێك لە شوێنی خۆیدا بە بێ زیادەڕەوی وبە بێ كورتڕەوی، ولە پێشدا باسی كرد چونكە سوود وەرگرتن لێی گشتییە.
فەزڵ وپاداشتی چاوەڕێكردنی نوێژ لە پاش نوێژێكی تر.
نەوەوی دەڵێت: هاندانە بۆ خۆشەویستی لە پێناوی الله وڕوونكردنەوەی مەزنی فەزڵی.
بە تایبەت باسی دەسەڵات وجوانی كرا چونكە خەڵكی زۆر هەوڵی بۆ دەدەن وبە پەرۆشن لەسەر بەدەستهێنانیان، وگەیشتن پێیان قورسە.
باشتر وایە خێر كردن بە نهێنی بێت چونكە دوور دەبێت لە ڕیا، ئەگەرچیش ئاشكرا كردنی خێر وزەكات ڕێگەپێدراوە؛ ئەگەر سەلامەت بێت لە ڕیا ومەبەستی هاندانی خەڵكی تر بێت بۆ خەرجی وببێتە سەرمەشق بۆ خەڵكی تر، هەروەها بۆ دەرخستنی دروشمەكانی ئیسلام.
ئەو حەوت كۆمەڵە كەسە ئەو نیعمەتەیان بەدەستهێنا بەهۆی دڵسۆزی بۆ الله -سبحانه وتعالی- وسەرپێچیكردنی هەوا وئارەزوو.
كاتێك دەفەرموێت: (حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی)؛ سنوورداركردنیان بەم ژمارەیە مەبەست نییە، بەڵكو كۆمەڵی تر هاتووە جگە لەمانەی لە فەرموودەكەدا باسكراوە كە خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی.
ئیبن حەجەر دەڵێت: باسكردنی پیاوان لەم فەرموودەیەدا نابێت وا لێی تێبگەین كە ئەم كردەوانە تایبەتە بە ئەوان؛ بەڵكو ئافرەتانیش بەشدارن لەگەڵیان واتا لە گەڵ پیاوان لەو كردەوانەی باسكراوە، جگە لەم حاڵەتانە نەبێت: ئەگەر مەبەست لە پێشەوای دادپەروەر ئیمامی گەورە -خەلیفە- بێت، ئەگەرنا ئافرەتیش دەگرێتەوە ئەگەر منداڵی هەبێت ولە نێوانیان دادپەروەر بێت، هەروەها پابەند بوون بە مزگەوتیش ئافرەتان ناگرێتەوە؛ چونكە نوێژ كردنی ئافرەت لە ماڵەكەی خۆیدا خێرترە لە مزگەوت، جگە لەمانە لە هەموو كردەوەكانی تردا بەشدارن، تەنانەت ئەو پیاوەیشی ئافرەتێك بانگی كرد؛ دەكرێت ئافرەتێكیش پادشایەكی جوان بانگی بكات بۆ نمونە بەڵام ئەو ڕێگر دەبێت لە ترسی الله -سبحانه وتعالی- ئەگەرچیش پێویستی پێیەتی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

