HadeethEnc · 2.21.0
هەركەسێك تاوانێكی گەورەی كرد، ولە دونیادا لەسەری سزا درا؛ ئەوا خوای گەورە لەوە دادگەرترە كە لە قیامەتدا جارێكی تر سزای بەندەكەی بدات
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك تاوانێكی گەورەی كرد، ولە دونیادا لەسەری سزا درا؛ ئەوا خوای گەورە لەوە دادگەرترە كە لە قیامەتدا جارێكی تر سزای بەندەكەی بدات، وهەریەكێك تووشی تاوانێكی گەورە بوو، وخوای گەورە پۆشی ولێی خۆشبوو؛ ئەوا خوای گەورە لەوە بەخشندەترە كە پەشیمان بێتەوە پاش ئەوەی لێی خۆشبوو».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك تاوانێك بكات لەو تاوانانەی سزای شەرعی لەسەرە وەكو زینا ودزی كردن، وسزا بدرێت لەسەر ئەو تاوانە وبەسەریدا جێبەجێ بكرێت لە دونیادا؛ ئەمە دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئەو تاوانە، ولە قیامەتدا لەسەری سزا نادرێت؛ چونكە الله بەخشندەتر وبە ڕەحمترە لەوەی دوو جار سزای بەندەكەی بدات، وئەوەی خودا پۆشی لە دونیادا، وسزا نەدرا لەسەر ئەو تاوانانە، وخوای گەورە لێی خۆش بوو؛ ئەوا خوای گەورە شكۆدارتر وبەخشندەترە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ سزادان لەسەر تاوانێك لەكاتێكدا دایپۆشیووە بۆی ولێی خۆشبووە.
03
Benefits
مەزنی دادپەروەری وبەخشندەیی وڕەحمەتی الله.
جێبەجێكردنی سزای شەرعی بەسەر تاوانباردا؛ هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەكە.
هەركەسێك تووشی تاوانێك بوو كە سزای شەرعی لەسەرە؛ ئەوا دەبێت خۆی دابپۆشێت وسیتری بكات بە داپۆشینی خوای گەورە، وپەلە بكات بۆ تەوبە كردنێكی ڕاستگۆیانە.
جێبەجێكردنی سزای شەرعی بەسەر تاوانباردا؛ هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەكە.
هەركەسێك تووشی تاوانێك بوو كە سزای شەرعی لەسەرە؛ ئەوا دەبێت خۆی دابپۆشێت وسیتری بكات بە داپۆشینی خوای گەورە، وپەلە بكات بۆ تەوبە كردنێكی ڕاستگۆیانە.
Attribution
[(الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

