من تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا ناكەم، بەڵكو قسەم بۆ سەد ئافرەت وەكو قسە كردنم وایە بۆ یەك ئافرەت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئومەیمەی كچی روقەیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەتی ئەنساڕیدا هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بەیعەتی پێبدەین، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، بەیعەت وپەیمانت پێدەدەین كە بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ خوای گەورە بڕیار نەدەین، ودزی نەكەین، وزینا نەكەین، وبە هیچ جۆرێك بوهتان وخیانەت نەكەین، ولە چاكەدا سەرپێچی فەرمانت نەكەین، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لەوەی لە تواناتاندایە»، دەڵێت: ووتمان: خودا وپێغەمبەرەكەی بە بەزەیی ترن بۆمان، دەستت بێنە با بەیعەتت پێبدەین ئەی پێغەمبەری خودا، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا ناكەم، بەڵكو قسەم بۆ سەد ئافرەت وەكو قسە كردنم وایە بۆ یەك ئافرەت».
Explanation
Benefits
حەرامبوونی تەوقە كردن لەگەڵ ئافرەتە نامەحرەمەكان.
ئەركە شەرعییەكان بەستراوەتەوە بە دەسەڵات وتواناوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

